AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٠ ٠٧:٤٠

ئەمڕۆ هەینی؛

هادی عامری بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دێتە هەولێر

هادی عامری بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دێتە هەولێر

هادی عامری سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح بە پەیامێکەوە دەگاتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە ئەمڕۆ هەینى هادی عامری سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح و سەرکردە لە چوارچێوەى هەماهەنگی شیعەکان بگاتە هەولێرو لەگەڵ بەشێک لە سەرۆکى حزب و لایەنەکانى هەرێم کۆبێتەوەو تیایدا لەبارەى دۆخى ئێستای عێراق گفتوگۆ بکەن.

میدیاکانى نزیک لە هاوپەیمانى فەتح باسیان لەوە کرد، هاتى عامری بە پەیامێکەوە دەچێتە هەولێر بەمەبەستى تێپەڕاندنى ئەم دۆخە سیاسییە چەقبەستووەى ئێستای عێراقەو گفتوگۆکردنە لەسەر بەربەستەکانى بەردەم پێکهێنانى حکومەت.

هەروەها ئاماژەشیان بەوە داوە، هادی عامری بریاریشە داوا لەلایەنە کوردستانییەکان بکات لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمارو پێکهێنانى حکومەت خۆیان یەکلایی بکەنەوەو هەموو لایەک بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەو بەربەستەکان بکرێن.

News ID 42337

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha